User Rating: 0 / 5

0 of 5 - 0 votes
Thank You for rating this article.

8

*********************************

كێ كۆك نییه‌

له‌ مزگه‌وتێكدا ، مــــــه‌لا هــــاته‌ گــــۆ

پرسیارێكی كـــرد ، له‌ خه‌ڵكی به‌ كــــۆ

 

وتی هه‌ر كه‌ســــێ ، به‌ دڵــــــی ڕاسی

ئه‌گــــــه‌ر لـــه‌ ژنـــت ، بێزار و یاسی

 

با هه‌ســـتێـــته‌ پــێ و منـیش بیژمێرم

بزانه‌ چــــــــــۆنه‌ ، پرســـــیاری خێرم

 

ده‌ڵێن خه‌ڵــــكه‌كه‌ ، به‌ كـۆمه‌ڵ گشتیان

هه‌ستانه‌ پێـــوه‌ و چـیان پێ و ڕشتیان

 

به‌ ورتــــــه‌ ورتـــــه‌ و به‌ بۆڵه‌ بۆڵــه‌

ده‌یان وت خــــــــوایه‌ ، بیكه‌یتۆ تۆڵــه‌

 

ژنمــــان ئاگـــــــــره‌ ، ژینمان سوتاوه‌

له‌ داخــــــــــی ژنـــــدا ، قژمان ڕوتاوه‌

 

پاش ئه‌وه‌ی گشتیان ،هه‌ستا بوونه‌ پێ

ته‌نها یه‌ك كه‌س مـا ، دانیشتوو له‌ جێ

 

مامۆستایش بینـــی ، پیاوێك به‌و شێوه‌

خۆی پێ نه‌گیــــــرا و هه‌ســـــتایه‌ پێوه‌

 

وتی زۆر سووپاس ،ئه‌ی خودای گه‌وره‌

پیاوی له‌ ژن كـــــۆك ، هه‌یه‌ له‌م ده‌وره‌

 

به‌ ڕاستی ئــــه‌مـــــه‌ ، جێگـای سه‌نگه‌

كه‌سێك له‌ ژنــــــی ، ڕازی و بێ ده‌نگه‌

 

پیاویش كه‌ گوێی گرت ، له‌ قسه‌ی مه‌لا

به‌ تــــــــووڕه‌ و هـــــــاوار ، وتی ده‌لا

 

من كه‌ دانیـشتووم ، ئـــا لێره‌ بێ ده‌نگ

ئه‌وه‌ ژنه‌كــــه‌م ، قاچــی كردووم له‌نگ

 

ئه‌گه‌ر ژنه‌كــــــــه‌م ، نه‌یشكــــاندایا پێم

ئه‌وا ئه‌و كـــــاته‌ ، یه‌كه‌م كه‌س له‌ جێم

 

وه‌ك لــــه‌ لای دادوه‌ر ، من ڕاده‌وه‌ستام

توونـد ده‌م وت مــنم ، له‌ ژن بـێ ئارام

 

مه‌لا گوێ بگـــــــره‌ ، له‌م قسه‌ و باسه‌

ئه‌وه‌ی لێـــــــــره‌یه‌ ، له‌ ژنــــــی یاسه‌

 

ژن وه‌كــــــــو ده‌رده‌ ، ژن وه‌كـــو داوه‌

وه‌ك نێچیری خـــــۆی ، پیاوی گیرداوه‌

 

به‌ڵام ئه‌و ژنـــــــه‌ی ، كه‌ باش و چاكه‌

ئه‌وا ژیانی پیــــــاو ، وه‌ك ڕۆژ ڕوناكه‌

***********

نووسه‌ر : خه‌مخۆر

1/1/2012

**********************************

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌