User Rating: 0 / 5

0 of 5 - 0 votes
Thank You for rating this article.

11

**********************************

میوانداری

وه‌ك ده‌گێڕنـــــــه‌وه‌ ، له‌ كــــورده‌واری

كابرایه‌ك هه‌بـــــــوو ، له‌ مـــــیوانداری

 

زۆر زۆر داده‌نیشت ، ته‌واو بێزاركـــه‌ر

پێتۆ ده‌نووســـــــا ، هه‌روه‌كــــو سێبه‌ر

 

شه‌وێكـــیان ده‌ڕوات . بۆ لای نه‌خۆشێ

نه‌خۆشی داماو ، بــــه‌ ده‌رد سه‌رخۆشێ

 

بێ هێز و زه‌بــــوون ، وه‌ لاشـــه‌ لاواز

به‌ ده‌م ئـاخ و ئـــــۆف ، ده‌یـچڕی ئاواز

 

بــــه‌ڵام له‌بــــه‌ر ، ڕێزی ئـــــه‌و پیــاوه‌

نه‌خۆش وا هه‌ســـــتا و پاڵــــی نه‌داوه‌

 

دوای دانیشتـنـێكــــــــی ، دوور و درێژ

كابرای بێزاركــــه‌ر ، تــــــازه‌ هاته‌ بێژ

 

وتی به‌ نه‌خـــــــۆش ، ئێستا وا ده‌ڕۆم

ته‌نها تكــــــایه‌ك ، نـــــــــــزا بكه‌ بۆم

 

نه‌خۆشیش وتی : خــــوا به‌ هۆشت كا

فێــری سه‌ردانـــــی ، لای نه‌خۆشت كا

 

كه‌واته‌ بـــــــــرام ، تـۆیش فێربه‌ له‌مه‌

زۆر دانیشـــــتن و زۆر بێــــژی خه‌مه‌

 

هه‌ر شتێك ده‌رچوو ، له‌ ڕاسته‌ سنوور

ئه‌گه‌ر ترێیش بێ ، ڕێك ده‌بێ به‌ توور

**********

نووسه‌ر : خه‌مخۆر

5/8/2013

*********************************

 

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌