User Rating: 0 / 5

0 of 5 - 0 votes
Thank You for rating this article.

15

************************************

منیش ئاوم خوارد

له‌ گوندێكی كـــۆن ، له‌ خاكـــــی كوردان

خه‌ڵك كـــــۆ ده‌بێتۆ ، لـــــه‌ نێو دیوه‌خان

 

ئاغا گـــــه‌وره‌ و پیــــــاوی سه‌رده‌م بوو

له‌ چاك و خــــراپ ، له‌ ده‌وری جه‌م بوو

 

ده‌ڵێن لـــــــــه‌ كۆڕی ، دیوه‌خانـــــی دێ

ئاغاكه‌یـــــــــان بوو ، تینوێتی بـــۆ دێ

 

دوای ئه‌وه‌ی ئاغـــا ، ئاوه‌كـــه‌ی ده‌خوا

دانیشتوان گشـــتیان ، پێـی ده‌ڵێن یاخوا

 

ئاغای سه‌روه‌رمــان ، نۆشی گیانت بێ

ته‌مــــه‌ن درێژی ، ڕووی لـه‌ ژیانت بێ

 

له‌ش ساغ و بێوه‌ی ، دوور له‌ نه‌خۆشی

پایـــــــــــه‌دارتربیت ، بـــژی به‌ خۆشی

 

ئا بـــه‌م شێوه‌یه‌  ، پیــــــایدا هه‌ڵده‌ده‌ن

وه‌كــو ماستاوچی ، په‌نجه‌ی تیا ده‌خه‌ن

 

هه‌ر له‌و كـــــــاته‌دا ، هـــــه‌ژارێ داماو

له‌به‌ر چاو ئـــــــه‌وان ، ده‌یخواته‌وه‌ ئاو

 

كابرای هــــــــه‌ژار ، ده‌یـــكات چاوه‌ڕێ

به‌ڵكـــــو وه‌ك ئاغـــــــا ، شتێكی بۆ بێ

 

به‌ڵام زۆر سه‌یـر بوو ، له‌ ناو دیوه‌خان

كپ و بێ ده‌نــگ بوو ، وه‌كو چۆڵه‌وان

 

هه‌ژاریــش وتـــی ، خۆ من ئاوم خوارد

ئــه‌ی بۆ هیــــچ كه‌سێ ، شتێكی نه‌نارد

 

ئه‌وانیش هـــاتــــــــن ، بــــــه‌لا ده‌مێكۆ

وتیان چاكـــــــت كرد ، ئاوت خواردۆتۆ

 

كــــــــــه‌واته‌ بزان ، ئه‌مه‌یش جیاوازی

نێوان هـــــــــــــه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند بازی

 

وه‌سێت بێ نه‌كــه‌ی ، بۆ پاره‌ و خۆشی

ڕێز و گــــه‌وره‌ییت ، به‌ كه‌س بفرۆشی

**********

نووسه‌ر : خه‌مخۆر

4/11/2013

**********************************

 

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌