User Rating: 0 / 5

0 of 5 - 0 votes
Thank You for rating this article.

16

**********************************

كاری خۆی ده‌زانێ

له‌ گوندێكـــی كـــــــۆن ، دایكێك و كوڕێ

ده‌ژیان پێـكــه‌وه‌ ، بـــه‌ گــــه‌رم و گوڕێ

 

ڕۆژێكیان دایكــــــــه‌ ، وتـــی ڕۆڵـــه‌كه‌م

ئیتر بــــا مــن كـــــه‌م ، بۆڵه‌ بۆڵـــه‌كه‌م

 

هه‌ســته‌ پیــــــــــاوانه‌ ، ژنێـك بخـــوازه‌

ژیــــان بــــــه‌و شێوه‌ ، خۆشتر و شازه‌

 

كوڕیش هاتــه‌گــــــــۆ ، وتی دایكی خۆم

كــــــــــام ســه‌روه‌ته‌یه‌ ، ژنێك ده‌كا بۆم

 

خۆتـــــــۆ ده‌زانــــــی ، ئێـــمه‌ هه‌ژارین

له‌ بارێكــــــــی زۆر ، تــاڵ و خه‌مبارین

 

ئیتر پێم ناڵێـــی ، چــــــۆن ژن ماره‌كه‌م

ئه‌ی كوا خانوو و ماڵ ئه‌ی كوا پاره‌كه‌م

 

دایكه‌كـــه‌یش وتــــی ، كــــوڕی نازدارم

بۆ وا ده‌زانـــــــی ، مــــن زۆر بێ چارم

 

ده‌رمانـــــــت ئه‌وه‌س ، ژن بــه‌ ژنێ كه‌

گه‌ر هــــــــه‌ر تێ ناگه‌ی ، تۆ و منێ كه‌

 

كــــوڕ كه‌ ئه‌مه‌ی بیست ، ئیتر بڵێ مرد

دایك هه‌ر چــــۆن بێ ، كوڕی ڕازی كرد

 

به‌ڵام ئه‌م كـــــــاره‌ ، له‌نـاو كه‌س و كار

بڵاو بـــووه‌ وه‌ و زۆر پێــی بوون بێزار

 

كه‌چی كـــــــوڕه‌كه‌ ، چوونكه‌ دڵ گه‌رمه‌

هیچ گوێــــــی تێنه‌دا ، به‌م كاره‌ شه‌رمه‌

 

بۆیه‌ بــــه‌ په‌لــــه‌ ، چوو بۆ ناو خزمان

تــــــا كارێك بكه‌ن ، له‌بۆ هه‌ر دووكیان

 

كاتێك كـــــه‌س و كار ، به‌ كوڕیان زانی

چـــــوون بۆ لای دایكی ، بــۆ په‌شیمانی

 

وتیان به‌ دایكـــــه‌ ، كـــــــــوڕت بدوێنه‌

تا ئابڕووی گشتمان نه‌چووه‌ له‌م شوێنه‌

 

دایكه‌كه‌یش وتـــــــی ، كوڕم خۆی پیاوه‌

بیرۆكه‌یه‌كـــــــــــی ، به‌ جێی دانـــــــاوه‌

 

خـــــــۆی شاره‌زایه‌ و بۆیه‌ ئه‌ی خزمان

ڕێگه‌ی بۆ چۆڵكــــه‌ن ، مه‌بن به‌ دژمان

 

ئێستا وا ده‌ركـــــه‌وت ، دایكی ئه‌م كوڕه‌

له‌به‌ر خۆیه‌تی ، وا كــــــــــــۆك و گوڕه‌

************

نووسه‌ر : خه‌مخۆر

5/4/2014

***********************************

 

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌