User Rating: 5 / 5

5 of 5 - 1 votes
Thank You for rating this article.

20

*******************************

لوقمان و كوڕه‌كه‌ی

لوقمانی حه‌كیم ، به‌ كــــــوڕه‌كه‌ی وت
وه‌ره‌ بــــــــا فێری ، ســــێ شتت بكه‌م
ڕۆڵه‌ گیـــان ئه‌گه‌ر ، به‌ گوێی بابتكه‌ی
له‌ ژیاندا ده‌ژیت ، ئاسـووده‌ و بێ خه‌م

 

یه‌كـــــه‌م خۆشترین ، خـواردن بنۆشه‌
گشت كات بخــــه‌وه‌ ، لـه‌ باشترین جێ
سێ یه‌م بژی ، لـــــه‌ خۆشترین خانوو
ڕۆڵه‌ بـه‌م شێوه‌ ، خۆشبه‌ختیت بۆ دێ

 

بۆیه‌ كـــــوڕه‌كه‌ی ، وتـــی ئه‌ی باوكه‌
به‌ڵام بۆ ئێمــــه‌ی ، هــــه‌ژار و نـه‌دار
ئه‌م سێ كاره‌ بـــــۆم ، گران و قورسه‌
ئایا پێم ناڵێی ، چــۆن بچمه‌ ژێر بار ؟!

 

لوقمانیش وتــــــــی ، كــوڕی شیرینم
بۆ خاڵی یه‌كـــــه‌م ، دره‌نگ نــان بخۆ
چوونكه‌ ئه‌وكــــاته‌ ، له‌بـــه‌ر برسێتی
گشت شت به‌ تـــامه‌ ، ڕۆڵه‌ له‌ لای تۆ

 

بۆ خاڵــــی دووه‌م ، ڕۆڵـــــه‌ كـــاربكه‌
چوونكه‌ له‌ دوای كار ،ماندو وهیلاكی
ئینجا ئه‌وكـــــاته‌ی ، دێیـته‌وه‌ بۆ مــاڵ
خــــه‌و ده‌تباته‌وه‌ ، به‌ خۆشی و چاكی

 

هه‌روه‌ها كـــــوڕم ، بۆ خاڵی سێ یه‌م
جێی خــــۆت له‌ دڵی ، خه‌ڵكــی بكه‌رۆ
ئه‌وسا وه‌ك وایـــــه‌ ، لــه‌ كۆشكدابیت
بـــه‌ خۆشه‌ویستی ، ژیــــن ببه‌ سه‌رۆ

 

له‌م ئامۆژگاریـه‌ی ، لوقمانـــی حه‌كیم
فێری نــرخـــــی ، شــــته‌كـــان ده‌بین
كه‌ له‌ دوای هـــــــه‌وڵ و ڕه‌نجـدانه‌وه‌
ده‌ستمان ده‌كـــه‌وێ و كامه‌ران ده‌بین

**********

نووسه‌ر : خه‌مخۆر

21/11/2014

******************************

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌