User Rating: 0 / 5

0 of 5 - 0 votes
Thank You for rating this article.

37

**************************

باخی باپیره‌

ڕۆژێك مــن و كــــوڕی خـاڵۆ

بـەیـەكۆ دەرچووین لـە مـاڵـۆ

 

چــوویـنـە بـاخــــی بـاپـــیـرە

كـە زۆرجـــوان و دڵ گـــیـرە

 

لە سەیركردنــــی جوانی باخ

شـــــادی دەهـێــنا بۆ دەمـاخ

 

ده‌مانـــڕوانـی بــەم ئه‌ملا ولا

لــەگـەڵ شــنە نـەرمــەی بــا

 

ئیـتـر دڵمـــان لــــە خــۆشـی

بـەرگی ســــەوزی داپــۆشـی

 

بە هـــــــۆی ئاوێكی سـازگــار

ئـــەم بــاخــە پــڕ بـوولە دار

 

داری قـــــۆخ و داری ســــێو

داری تــرێ و گــــــەڵای مـێو

 

داری بـــــەرز وەك دار چـنار

یـــان داری قـەیسـی و هەنـار

 

یان داری هەرمـــێ وهـەنجیر

ئــێمــە بــۆی ببـووین دڵـگیر

 

لە و باخــە بە دڵێكـی خـۆش

لـەو مـیـوانـە كـردمـان نـۆش

*********

نووسه‌ر : خه‌مخۆر

*************************

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌