User Rating: 5 / 5

5 of 5 - 1 votes
Thank You for rating this article.

7

**************************************************

شەرمەزارم 

خــوایـــە گیـان شـەرمـەزارم ، روو زەرد و رەش لەتای تۆ
لــــــە ژیــــن نەهـــاتـــم بۆ لات , مــردم هـــاتـم بۆ لای تۆ


خـراپـەم كـــێوی ســەخت و بـاشـەیـشم كـەفـــی دەریــــــا
هـــەم پـاداشـت و هـــەم ســزا ، دەوەشێتـــۆ لە پــــای تــۆ


هێندە ڕووم زەرد و ڕەشــە, شـــەرمەكەم سەر بڵــنـدكەم
هەژارێكم بێ نمەك , بـەنـدەی هــــــــــەوام لـە جـیــای تۆ


وەحشیت بەخشی بە ســۆزت ، فیرعەونتیش ڕیســـوا كـرد
بەزەییت نەیە پێمــــــان , كـــــــێ دەرچووە لـــە سـزای تۆ


ویستی چـاكـەت بـــداتـــــۆ ، پێنج سەدساڵ بـە چـــاوی چی
لە كاتێ مـــــــــردن و ژین , نـاز و خۆشییە لـە ســــای تۆ


هەركێ و بە زاری خــۆی ، داوا بكـــەن لە تــــۆ خــــوایـە
گشتیان بەڕێ دەكەیت و بێ ئــەوەی كەمكــــا لـە پـــای تۆ


خۆت فەرمووت بۆ تاوانــبــار، بــە بـەزەیی و بـەخشـندەم
دەی بـەزەیت بەمنیش بێ , كـە وەستــــاوم لە دەرگـای تۆ


ئـەگـەر ســــــــۆزی تـۆ نەبـێ , نێـــردراوانیش نــاتـــوانن
ببنە میوانـی بـەهـەشـت , لە بــەهـــــــــــــــاری ڕەوای تۆ

*************************

نووسه‌ر:خه‌مخۆر

19/12/2010

**************************************************

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌