User Rating: 0 / 5

0 of 5 - 0 votes
Thank You for rating this article.

49

***********************************

دەپاڕێمەوە 

دەســت پـــانـدەكـەمـــۆ , دەپـــاڕێمـەوە
خـوا لەگشـت شوێنێك , مـن لـەجێمـەوە


خـوایـە بـە ســـۆز و بـەخشندەیی خـۆت
من پەشیمــــانـــم , پەنــــام هـاورد بۆت


خـوایـە بـمـخەرە , ڕیـزی ڕاسـتـگـۆیـان
خـەڵكـی ئاســوودەن , لـە كاری كــۆیـان


خـوایـە نــەكـــەومـــە, پێڕی فێـڵـبـــازان
چوونكە بـــە درۆ و خــــــــراپە ئـــازان


خـوایـە نەكـــەومە , ڕیـــزی چــاوچنۆك
چـوونـكە ئەوانە , بۆ ژیــن وان لە چۆك


خــوایــە بـمـخـەرە , كــــۆڕی پیاوچاكان
تــــا بتوێمــــــەوە , وەك مۆمــــی پاكان


خــوایـە بـە شكـۆت , شكـۆم پـێ بەخشە
ڕێگـــەی پیرۆزت , تا سەر بــۆم نەخشە


لای خــۆشەویست و تـــــاكــــە دڵـــدارم
ڕەش هەڵنــەگــەڕێ , دڵ و ڕوخســـارم


لــەنــزام دەڵـێـم , وەك گـوڵـــی نـەورۆز
بـمگەشێنـەوە , لـــــــە ژینـــی ئـــــاڵـۆز


لـــە بـــەزەیی خــۆت , بێ بەشـم مــەكـە
لـــە ڕۆژی دوایــی , ڕوو ڕەشـم مــەكـە
****************

نووسه‌ر:خه‌مخۆر2010

***********************************

لێدوانێك بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سوپاس


كۆدی پارێزگاری
تازه‌كردنه‌وه‌