ماڵپەڕ تا ماوەیەکی دیاری نەکراو دادەخرێت!

سڵاو بەڕێزان... داوای لێبوردن دەکەم بەهۆی داخستنی ماڵپەڕ بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو چونکە بە تەمای پرۆژەیەکی گەورەم کە بتوانم داهاتوومی لەسەر دروست بکەم پشت بەخوای گەورە.
وە پڕۆژەیەکی تازەشم هەیە کە بۆ یەکەمجارە لەناو کوردا هەبێت و لە هیچ شوێنێکی کوردستان و جیهان نەمبینیوە کە کورد دروستی کردبێت ، بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Free_Stock_Photo واتا کۆگای وێنەی خۆڕایی کە لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠٠ وێنەی تێدایە کە هەمووی خۆم گرتوومن و بەردەوام وێنەی تازەی تێدا بڵاودەکەمەوە و پڕۆژەکە لە گەورە بووندایە پشت بەخوا. وە خۆشبەختانە دەتوانن بۆ خۆتان وێنەکان بەکاری بهێنن لە کارو پرۆژەکانتان بە خۆڕایی بەڵام تکایە ڕێز لە ماندووبونم بگرن و مافم مەخۆن ، واتا وێنەکە کڕین و فرۆشتنی پێوە مەکەن و مەیکەن بەناوی خۆتانەوە. چونکە گەر پێی بزانم دەتوانم بە ڕێگەی یاسا سکاڵاتان لەسەر تۆماربکەم و سزا بدرێن بە بڕێک پارە. جابۆیە نە سەرئێشە بۆ خۆتان و نە سەر ئێشە بۆ منیش دروست بکەن. (تکایە ئەگەر پشتگیریشم ناکەن دە هیچ نەبێت مەبنە هۆی ڕێگری) بە هیوای ئەوەی کەڵکتان پێبگەیەنم... لەگەڵ ڕێزدا
www.freelypick.com